|
دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان بۆ په‌خش و
وه‌شاندن له ئه‌یلولی ساڵی 2003 به هه‌وڵ و كۆششی
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و روناكبیران له شاری
سلێمانی كوردستانی عیراق دامه‌زرا.
خه‌ندان له رێگه‌ی
بڵاوكراوه‌كانییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تگوزارییه‌كی
راگه‌یاندنی پشت به‌ستوو به بنه‌ما پیشه‌ییه‌كان پێشكه‌ش
بكات، به‌و پێیه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئازادانه‌ی زانیاری
پشكداری له دروستكردنی رایه‌كی گشتیی ئاگادار له
كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و مه‌سه‌له گشتییه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی چالاكی روناكبیری
به‌ئامانجی پایه‌داركردنی رۆشنبیری گفتوگۆكردن و
هۆشیاری دیموكراسی، له رێگه‌ی كۆنگره و ۆرك شۆپ و
سیمیناره‌وه.
خه‌ندان له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنییه‌وه ره‌زامه‌ندی یاسایی له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه،
دوایی فراوانبوونی چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق،
ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
له به‌غدا وه‌رگرت. ده‌توانین ئامانجه‌كانی
دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان به‌م شێوه‌یه دیاری بكه‌ین:
*
بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌علوماتی له‌رێگه‌ی
پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری میدیایی راسته‌وخۆ و كۆنگره
و ۆرك شۆپی رۆژنامه‌وانییه‌وه.
*
پشكداریكردن له دروستكردنی رای گشتیی له‌سه‌ر ئاستی
كوردستان و عیراق.
* بڵاوكردنه‌وه‌ی
رۆشنبیری دیموكراسیی و به‌هاكانی لێبورده‌یی له
كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقدا.
*
بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری گفتوگۆكردن و یه‌كتر قبوڵكردن.
بڵاوكراوه‌كانی خه‌ندان:
*
رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ئاسۆ كه له نیسانی ساڵی 2004
ه‌وه ده‌رده‌چێت و له به‌غدا و كوردستان دابه‌ش و
بڵاوده‌كرێته‌وه.
*
رۆژنامه‌ی كوپرو (پرد) كه به هه‌ردوو زمانی توركمانی
و عه‌ره‌بی له ساڵی 2006 ه‌وه ده‌رده‌چێت و له
كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی كه توركمانی تێدایه له موسڵ
و تكریت بڵاوده‌كرێته‌وه.
* گۆڤاری
(الاسبوعیه) كه هه‌فتانه به زمانی عه‌ره‌بی
ده‌رده‌چێت و نوسینگه‌ی له به‌غدا و به‌یروت و كوردستان
هه‌یه و له عیراق و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و له‌نده‌ن و
ستۆكهۆڵم بڵاوده‌كرێته‌وه.
چالاكییه روناكبیرییه‌كان:
*
ئه‌نجامدانی سێ خولی راهێنانی رۆژنامه‌وانی له
سلێمانی، كه دوانیان به هاوكاری (په‌یمانگای
رۆژنامه‌وانی شه‌ڕو ئاشتی) بریتانی بوو، هه‌روه‌ها ۆرك
شۆپێك بۆ رۆژنامه‌گه‌ری ئابووری به هاوكاری (رێكخراوی
پرێس ناو) ی هۆڵه‌ندی.
* خولێكی
راهێنانی رۆژنامه‌وانی بۆ رۆژنامه‌نوسانی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند.
هه‌روه‌ها سازدانی ۆرك شۆپێك بۆ په‌یامنێران به هاوكاری
(په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی شه‌ڕو ئاشتی) بریتانی.
* سیمینار
و هه‌فتانه‌ی روناكبیری و فیكری له كه‌ركوك و سلێمانی.
* ۆرك شۆپ
بۆ په‌ره‌پێدانی كاری رۆژنامه‌وانی.
دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان نوسینگه‌ی
له پارێزگاكانی كوردستان و به‌غدا و به‌یروت هه‌یه و
نوسه‌رو رۆژنامه‌وانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان كاری تێدا
ده‌كه‌ن
|